Tafsiri Raman - تەفسیری ڕامان

iOS app by Abdulwahab F. Omar. Education · Abdulwahab F. Omar

Store rating
4.92 / 5
Store rating count
64
Download price
Free to download
In-app purchases
Unknown
Version
1.6.5
Listing last refreshed
2026-09-09

View the original store listing

Store description excerpt

ته‌فسيرى ڕامان له‌ ماناو مه‌به‌ستی قورئان له‌نوسینی به‌ڕێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ته‌فسیری‌ ڕامان: - له‌ دیارترینی‌ تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری‌ ڕامان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌فسیرێكی‌ مام ناوه‌نده‌، نه‌ زۆر كورته‌ كه‌ خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه‌ نه‌ زۆر درێژه‌یشی پێ دراوه‌ كه‌ خوێنه‌ر ماندوو بكات. - له‌سه‌ره‌تای‌ هه‌موو سووره‌تێك پێشه‌كیه‌كی‌ كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سووره‌ته‌كه‌ی‌ نوسیووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانه‌ی‌ كه‌ سووره‌ته‌كه‌ له‌ خۆی گرتووه‌ به‌ كورته‌ له‌ پێشه‌كییه‌كه‌دا باسكراوه‌. - له‌سه‌ره‌تای‌ زۆربه‌ی‌ سووره‌ته‌كاندا هۆكاری‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ سووره‌ته‌كه‌ی‌ هێناوه‌و هه‌ر ئایه‌تێكیش هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی‌.. به‌ڵام مامۆستا تا هۆی‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ (بوخاریی و موسلیم) هه‌بوبێ، په‌نای‌ بۆ هیچ ریوایه‌تێكی‌ تر نه‌بردووه‌. - وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ شوێنه‌كاندا باس و خواستی‌ فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی‌ تر كردووه‌. - زۆر به‌ وردی باسی‌ بابه‌تی‌ عه‌قیده‌یی و بیروباروه‌ی‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌ت و جه‌ماعه‌تی‌ له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ بابه‌ته‌ هه‌ستیارو خیلافیه‌كان كردووه‌. - به‌وردی تیشكی‌ خستۆته‌ سه‌ر بابه‌تی‌ ناوو سیفاتی‌ خوای‌ په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی‌ سه‌له‌فی‌ ته‌رجیح داوه‌. - له‌ هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی‌ هێناوه‌و باسكردوه‌. - وه‌ڵامی‌ گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی‌ ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی‌ میرات و شایه‌تیدانی‌ دوو ئافره‌ت و هتد.. - فه‌رهه‌نگۆكێك دانراوه‌ بۆ ئه‌و وشانه‌ی‌ كه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ رێزمانی‌ ئێمه‌دا به‌كار نه‌هێنراوو نه‌ بیسراو بووه‌ و مانای‌ وشه‌ قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه‌. - سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوەبە كوردى. - سەرجەم فەموودەكان لەلايەن (عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود)وە (تخريج و تحقيق) كراوە بە شێوەيەكى زانستيانە، وە لە هەر شوێنێك پێويستى بە تێبينى و سەرنج هەبووبێت لەلايەن لێكۆڵەرى تەفسيرى ڕامانەوە بۆي زياد كراوەو وردبينى بۆ كراوە. مه‌نهه‌جی مامۆستا له‌ نووسینی‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌: - مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێره‌وو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووه‌و ته‌رجیحی‌ رای‌ سه‌له‌فی‌ داوه‌. - ته‌فسیری‌ قورئانی‌ به‌ قورئان كردووه‌، ئه‌گه‌ر نا به‌ فه‌رمووده‌، ئه‌گه‌ر نا به‌ وته‌ی‌ هاوه‌لاَن و پاشان تابعین. - خۆی دوور گرتووه‌ له‌ ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی‌ دوور له‌ مه‌نهه‌جی‌ سه‌له‌فی‌ ساڵح. - له‌ بواری‌ ناوو سیفاتی‌ خوای‌ گه‌وره‌دا رێره‌وو مه‌نهه‌جی‌ سه‌له‌ف و پاشینانی‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ی‌ گرتووه‌و ته‌رجیح داوه‌. - له‌ هه‌ر شوێنێك پێویست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی‌ بوبێ، به‌تایبه‌ت له‌ بابه‌تی‌ عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری‌ ئیسلامیدا به‌پێی سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كانی‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌ت، راڤه‌ی‌ زیاتری‌ بۆ كردووه‌. - هه‌ر ئایه‌تێك یان سووره‌تێك هۆی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر چاوه‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی‌. - هه‌ر جۆره‌ ته‌فسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی‌ زانایانی‌ پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له‌ راڤه‌كارانی‌ ته‌فسیر هێناویانه‌ سه‌باره‌ت به‌ (چیرۆكی‌ غه‌رانیق) و هه‌ر شتێكی‌ تری‌ وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاَوی‌ خوایان له‌سه‌ر بێ.. مامۆستا خۆی

Review coverage

AppRill has captured 0 reviews for this app. This is a collected sample, separate from the store rating count. Latest review capture: Not captured yet.

Recent captured chart positions

No chart positions have been captured for this app yet.

Chart position, rating count and review coverage do not establish downloads, revenue or profit. Understand the differences.