Pele News - پەلە نیوز
iOS app by kara bahaalddin. News · kara bahaalddin
- Store rating
- 0 / 5
- Store rating count
- 0
- Download price
- Free to download
- In-app purchases
- Unknown
- Version
- 1.0.25
- Listing last refreshed
- 2026-09-11
View the original store listing
Store description excerpt
ده‌رباره‌ی پەلە نیوز پێناسه پەلەنیوز، دامەزراوەیەكی میدیایی دیجیتاڵی ئازاد و سەربەخۆیە، بێلایەنانە و پیشەییانە، بەرهەمێكی پوختی میدیایی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە و لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو پێشکەش دەکات. ستراتیجی کارکردن پەلە نیوز ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی لەسەر هێڵی بەها نیشتمانییەکان و پیرۆزییەکانی کوردستان و دادەڕێژێت و پەرە بە بیری سەربەخۆیی كوردستان دەدات. پەلەنیوز پره‌نسیبی هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له رووماڵ و به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات. پەلەنیوز ھیچ بەربەستێکی دانەناوە لە بەردەم پرۆسەی گەڕان بە دوای زانیاری و ڕوماڵی هەواڵەکان، بەو مانایەی کوردستان بەشێکە لە جیھانێکی فراوانتر و ئەمەش لە ستراتیژی کارەکانیدا رەنگیداوەتەوە. پەلەنیوز وه‌ك گەورەترین میدیای دیجیتاڵی كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا دەزگا میدیایەکانی كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پەلەنیوز زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ پەلەنیوزیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پەلەنیوز دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن پەلەنیوز لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هەواڵ و زانیاری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پەلەنیوزەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. پەلەنیوز لە ڕوانگەی قوتابخانەی ڕەخنەیی بۆ كولتوور فەلسەفەی میدیایی خۆی داڕشتووە. بە ئامانجی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەرگری لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیەكان و گەیاندنی دەنگی چینە لاوازەكانی كۆمەڵگا تێدەكۆشێت، لەرێگەی گەیاندنی زانیاری ڕاست و دروست و ئاشكراكردنی ڕاستیەكان و دروستكردنی ڕای گشتی و بەهێزكردنی كۆمەڵگە. پەلەنیوز بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. پەلەنیوز لەڕووی سیاسییەوە سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت. پەلەنیوز دەیەوێت ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین. پەلەنیوز هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
Review coverage
AppRill has captured 0 reviews for this app. This is a collected sample, separate from the store rating count. Latest review capture: Not captured yet.
Recent captured chart positions
No chart positions have been captured for this app yet.
Chart position, rating count and review coverage do not establish downloads, revenue or profit. Understand the differences.