KTEBYAR
iOS app by kara bahaalddin. Books · kara bahaalddin
- Store rating
- 4 / 5
- Store rating count
- 7
- Download price
- Free to download
- In-app purchases
- Unknown
- Version
- 1.2.2
- Listing last refreshed
- 2026-09-07
View the original store listing
Store description excerpt
کتێبیار چییە ؟ کتێبیار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریە کاردەکات بۆ بە کلتورکردن و ئاسان کردنی خوێندنەوە ، بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پوختەی هەزاران کتێبی بەسوود لە پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان بە شێوازی دەق و دەنگ و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی لە کتێبەکان و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ، ئەمەش بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کتێبەکان و وەک هاندانێک بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە کوردستان ، واتە بە پێی خواست و کاتی خۆتان دەتوانن خوێنەر یاخود گوێگری پوختەی تەواوی کتێبەکانی کتێبیار بن . تایبەتمەندیەکانی کتێبیار چییە؟ بەشداربووانی کۆمەڵگەی کتێبیار دەتوانن سوودمەندبن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار . »خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکان. »گوێگرتن لە تەواوی کتێبەکان. »خوێندنەوە و گوێگرتن لە کتێبەکان بە بێ هێڵەکانی ئینتەرنێت. »تاقیکردنەوەی وەرزی کۆمەڵگەی کتێبیار کە تێیدا خەڵاتی گرانبەها بەسەر سەرکەوتووان بەشێوەی وەرزی دابەشدەکرێت. »بەشداری تەواوی چالاکی و کۆڕ و سیمینارەکانی کتێبیار بە کۆدی تایبەتی سەر کارتەکانیان . »هەفتەیەک گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ . ئامانجی کتێبیار چییە ؟ ئامانجی کتێبیار بە کلتورکردن و ئاسانکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش هەستاوە بە داهێنانی شێوازێکی گونجاو و ئاسان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لە ڕێگرەوە کردوەتە هاوکار بۆ خوێنەران تا لە زۆری بەرهەم و کتێبەکان و کەمی کات و پارە ، یاخود نەزانینی زمانە بیانیەکان نەبێتتە ڕێگر بۆ خوێندنەوەیان و بتوانن سوودمەندبن لە زۆرترین کتێب لە کەمترین کاتدا . بۆ چی دەبێت بەشداربیت لە کتێبیار ؟ کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ، بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین . بۆ پوختەی کتێب ؟ بەهۆی جەنجاڵی و سەرقاڵی زۆرمان بە کار و باری ڕۆژانەوە هەمیشە خوێندنەوەی ڕۆژانەمان دوادەخەین بەمەش زۆرجار لە مانگێکدا تەنها کتێبێک یاخود کەمتر تەواو دەکەین ، ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونمان لە هەزاران کتێبی ناوازە ، بە هۆی نەبوونی کات و زۆری نمارەی کتێبەکان ئەمەش پێویستی بە چارەسەرێکی بنەڕەتییە و تاکە چارەسەری گونجاویش بۆ سوودمەند بوون لە هەموو کتێبەکان لەکەمترین کاتدا خوێندنەوە و گوێگرتنە لە پوختەی کتێبەکان ، کە لەلایەن ستافی پسپۆڕ و شارەزاوە دوای چەندین جار خوێندنەوە و وردبونەوە لە کتێبەکان بیرۆکە سەرەکیەکانی دەرهێنراوە و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی کوردی و خراونەتە بەردەستی خوێنەری کوردزمان . تایبەتمەندیەکانی بەشداربوان چییە ؟ بەشدرابوان دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کۆمەڵگەی کتێبیار بە بە کارهێنانی ئەو کارتەی لە کاتی هاتنە ناو کۆمەڵگەی کتێبیار وەری دەگرن و لە کاتی کۆتایی هاتنی دەتوانن ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەی کتێبیار نوێ بکەنەوە . کێ دەتوانێت بەشدار بێت ؟ هەموو کەسێک و لە هەموو تەمەنێک تەنها بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار و درووستکردنی هەژمارێک دەتوانێت سوودمەندبێت لە هەفتانە کتێبێکی بێبەرامبەر و بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار،پ
Review coverage
AppRill has captured 0 reviews for this app. This is a collected sample, separate from the store rating count. Latest review capture: Not captured yet.
Recent captured chart positions
No chart positions have been captured for this app yet.
Chart position, rating count and review coverage do not establish downloads, revenue or profit. Understand the differences.