Bangy Islam
iOS app by kara bahaalddin. Reference · kara bahaalddin
- Store rating
- 5 / 5
- Store rating count
- 1
- Download price
- Free to download
- In-app purchases
- Unknown
- Version
- 1.0.25
- Listing last refreshed
- 2026-09-11
View the original store listing
Store description excerpt
ده‌رباره‌ی بانگی ئیسلام پێناسه بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە زانیاری و فێربوون دەربارەی ئیسلام و گەڕان بەدوای زانستە ئیسلامییەکان، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. بانگی ئیسلام چرای زانین و تێگەیشتنە، پابەندە بە دابینکردنی فەزایەک کە تاکەکان بتوانن زانیاری خۆیان لەسەر ئیسلام و زانستە جۆراوجۆرەکانی قووڵتر بکەنەوە. ئەرکی ئێمە ئاسانکارییە بۆ سەرچاوەیەکی دەستڕاگەیشتن و متمانەپێکراو بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت فێری بنەما و فێرکاری و وردەکاریەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بن. ستراتیجی کارکردن لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام باوەڕمان بە هێزی گۆڕینی پەروەردە هەیە. پلاتفۆرمەکەمان بە شێوەیەک داڕێژراوە کە کۆگایەکی گشتگیر بێت بۆ زانیاری لەسەر زانستە ئیسلامییەکان، کە سپێکترۆمێکی فراوان لە ئیلاهیات و فیقهەوە تا مێژوو و ڕۆحانیەت دەگرێتەوە. ئێمە تایبەتمەندین بە گەیاندنی ناوەڕۆکی کوالیتی بەرز و ڕەسەن بۆ تێگەیشتنێکی دروستتر تێگەیشتنێکی لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام پەروەردە دەکات. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە ئاینی ئیسلام بانگی ئیسلام دەیەوێت به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر. بۆ پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه. جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت. بنه‌ماكانی كاركردن پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی بانگی ئیسلامەوه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی. هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان. پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات. پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام لەڕووی سیاسیی
Review coverage
AppRill has captured 0 reviews for this app. This is a collected sample, separate from the store rating count. Latest review capture: Not captured yet.
Recent captured chart positions
No chart positions have been captured for this app yet.
Chart position, rating count and review coverage do not establish downloads, revenue or profit. Understand the differences.